AP ١٤٠٣ خەرمانان ٤ ١٥:٠٤

دوای هێرشەکەی حزبوڵا:

هەموو گیانپەناکانی تێلابیب و حەیفا بۆ جوولەکەکان کرایەوە

هەموو گیانپەناکانی تێلابیب و حەیفا بۆ جوولەکەکان کرایەوە

دوابەدوای قۆناغی یەکەمی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵا، دەسەڵاتدارانی زایۆنیستی لە تەلەبیب و حەیفا، کردنەوەی هەموو پەناگەکان لەم دوو شارۆچکە زایۆنیستیەی بەڕووی دانیشتووان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای قۆناغی یەکەمی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا، شارەوانی تەلئەبیب ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەر ٢٤٠ پەناگەی لەم ناوچەیە زایۆنیستییەدا کردووەتەوە.

سەرۆکی شارەوانی "حەیفا" هەروەها ڕایگەیاند کە هەموو پەناگەکانی ئەم شارۆچکە زایۆنیستییە بەڕووی دانیشتواندا کراونەتەوە، ئەو نمایشەی کە بڕیار بوو ئەمشەو لەم ناوچەیە بەڕێوە بچێت هەڵوەشاوەتەوە و هەموو چالاکییەکانی زانکۆی حەیفا ڕاگیراوە.

هەروەها سەرۆکی شارەوانی حەیفا داوای لە دانیشتوانی زایۆنیستی کرد کە لە دەوروبەری ئەو ناوچانە بمێننەوە کە پشتیوانی بەرگریان هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید "فواد شوکر" لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی، بووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژیمە.

حزبوڵا توانیویەتی گورزی کوشندە لە ئیسڕائیل بدات

News ID 51376

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha